٤٥ هەزار کەس لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە

لەگەڵ تەواوی هەوڵەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ ڕێگریکردن، ٤٥ هەزار کەس لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
ئیدارەی وەقفەکانی ئیسلامی قودس ڕاگەیاند، نزیکەی ٤٥ هەزار کەس لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
میدیا خۆجێیەکان باسیان لەوە کرد، هێزەکانی داگیرکەر دەروازەکانی شام و عەباتیان داخستووە و ڕێگریان لە چوونەوەی مسوڵمانەکان بۆ ناو مزگەوتی ئەقسا کردووە. هەروەها ژمارەیەکی زۆر گەنجیان دەستبەسەر کردووە و ڕێگەیان نەداوە بچنە ناو مزگەوتەکە.
داگیرکەران هەموو هەفتەیەک بەربەست دادەنێنن و ڕێگری لە چوونەوەی مسوڵمانەکان بۆ ناو مزگەوتی ئەقسا دەکەن. بە تایبەت ڕێگری لەو کەسانە دەکەن کە لە کەناری ڕۆژئاوا بۆ ئەنجام دانەوەی نوێژ دێن. بۆ ئەوەی خەڵکی کەناری ڕۆژئاوا بچنە ناو قودس دەبێت مۆڵەتی تایبەت وەربگرن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٢ هەزار و ٢٦٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٧ هەزار و ٢٦٥ کەس.
نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕایانگەیاند کە زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لە کەرتی غەززە مەترسی برسێتی و نەهامەتی و مردنیان لەسەرە.
بەهۆی داڕمانی کێبڵی پۆڵا لەسەر پردێک کە لە قۆناغی دروستکردندا لە باکووری ڕۆژئاوای چین، ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩ کەسیش بێسەروشوێن بوون.